خاوەنی قسەی خۆی نییە.
قسە یەکێکە لە بەهادارترین داهێنانی مرۆڤ، بەهۆیەوە لێکتێگەیشتن لەنێوان مرۆڤەکاندا درووست بوو، هەروەها مرۆڤ توانی ڕووداوەکانی ڕابردوو لە شێوەی چیرۆک و حیکایەتدا بگڕێتەوە، نەوی نوێ لە بەسەرهاتەکانی پێشینان بەئاگابکاتەوە، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە بەڵێنێک بدات و نەیباتەسەر، واتە: دەمدەمی و درۆزن.[1]