خەتای من چییە بەختەکەم ڕەشە، کۆچم ئاوێتەی کۆچی سەگ وەڕە.
بەخت ڕەش: بە کەسێک ئەوترێت کە لە کار و کردەوەدا کڵۆڵ بێت و کورد وتەنی ناوچەوانی نەبێت، سەگ وەڕ: مەبەست لە کردەوە و ڕەفتارێکە کە کەسێک ئەنجامیبدات، بەهۆیەوە لەکەداربێت لەگەڵ ئەوەدا لەناو خەڵکیدا ببێت بە هەڵا، بە کەسێک ئەوترێ کە تووشی بووبێت بە تووشی، چەند کەسێکی زۆربڵێی هەڵەوەڕەوە، لەسەر کردەوەکانی باسبکرێت. [1]