خەر بەستە، خاوەن ڕەستە.
خەر: گوێدرێژ یان کەر، ڕەستە: گوریس (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئەو کەسانەی کە بار بە کەر دێنن و دەبەن کە پشوودەدەن، کەرەکان دەبەستنەوە و بێخەم دەبن، پەندەکە بۆ کەسێکی کاسب و سەوداگەر بەکاردێت کە کارەکانی خۆی بەرێکوپێکی ئەنجامبدات و بێخەم بێت لەوەی کە دەستکەوت و قازانجی باشی دەبێت.[1]