خەرگەل شێخگەل، شێخگەل خەرگەل.
وشەی (گەل) لە زمانای کوردیدا واتادارە، هەروەها وەک پاشگریش بەکاردێت، بچێتە سەر هەر وشەیەک واتای کۆی پێدەبەخشێت، وەک کوڕگەل یان مێگەل. خەر: گوێدرێژ یان کەر، پەندەکە مەبەستی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک کەسی نەزان و ناشییە کە خۆشیان نازانن چی دەڵێن و چۆن ڕەفتار دەکەن.[1]