خەسرەتی کەر تڕینە.
خەسڵەت: خوو، ئاکار، ڕەوشت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کەر: مەبەست لە کەسی ناشییە، لە کۆمەڵگەدا پەروەردەی درووست ئاستی ئاگایی و وشیاریی تاکەکانی دیاریدەکات، ئەو کەسانەی کە بێپەروەردەن یان بەشێوەیەکی درووست پەروەردە نەکراون، ڕەفتار و کرداریان نەزانانەیە و ڕووزەردی تووشی خاوەنەکەی دەکات، واتە: خووی نەزان کردەوەی ناشرینە.[1]