خەمی نان بخۆ، خەربزە ئاوە.
خەربزە: واتە: کاڵەک. مرۆڤ لەکاتی کارکردنی قوورسدا بەتایبەتی دروێنە یان کێڵانی زەویی برسی دەبێت، لە برسێتیدا بە خواردنی شلەمەنیی تێرنابێت، هەتا چێشتێکی قوورس یان نان نەخوات، پەندەکە بەیەکێ ئەوترێ کە شتی پڕوپووچ بکڕێ و سەودای پێوەبکات بەڵام گرنگی بە شتی بەهادار نەدات. [1]