خەنجەر لە کا ئەدا.
خەنجەر: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، پێکدێت لە تیغێکی دەمپانی نووک تیژ و مشتوویەک کە لە شاخی ئاژەڵی کێویی درووستدەکرێت، لە جەنگدا بەکاردێت، باشترین جۆری لە کوردەواردا پێیدەوترێت (دەبان) . واتە: بە کەسێک ئەوترێ کە بەبێ پارێز، دەست بووەشێنێ.[1]