خەنجەری بێکالان، لەش بریندارناکا.
خەنجەر: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، پێکدێت لە تیغێکی دەمپانی نووک تیژ و مشتوویەک کە لە شاخی ئاژەڵی کێویی درووستدەکرێت، لە جەنگدا بەکاردێت، باشترین جۆری لە کوردەواردا پێیدەوترێت (دەبان) . کالان: بەو بەرگە دەوترێت کە خەنجەری تێدا هەڵدەگیرێت، لە کوردەواردا لە چەرمی ئاژەڵ درووستدەکرێت. واتە: سەگی هار کە هیی خۆت بێ، زیانی بۆ خۆت نابێ، خەنجەریش گەر بێکالان بێت، خاوەنی بریندار ناکات.[1]