بابەت: یاداشت
نووسین:
عەبدوڵڵا کەریم مەحمودعەبدوڵڵا کەریم مەحمود
لە ڕۆژانی 06 -تا
12-04-198812-04-1988 سوپای زەمینی ئێراق بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگی و کۆپتەر و جاش، لە چەند قۆڵێکەوە، له ئەنفالی سێ، هێرشیان کرد ە سەر گەرمیان.
لە
کەلار کەلار ەوە بۆ ناوجاف، لە
کفریکفرییەوە بۆ
ئۆمەربلئۆمەربل و
توکنتوکن. لە
دووزخورماتوودووزخورماتووەوە بۆ چەمی
داوێداوێ، لە
قادرکەرەمقادرکەرەمەوە بۆ بناری گل و
زەنگەنەزەنگەنە، لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ ەوە بۆ ناوچەی
جەباریجەباری، لە
سەنگاوەسەنگاوە وە بۆ
ئاشداغئاشداغ و گوندەکانی دەوروبەری سەنگاو.
سوپای ئەنفال بە هەموو جۆرە چەکێکی تەکنەلۆژیای نوێی پێشکەوتوو، بەرەو قوڵایی گەرمیان کشا.
کاتژمێر حەوت و نیوی بەیانی
09-04-198809-04-1988 (نازمە بچکۆل ) و چەند پێشمەرگەیەکی کەرتی یەکی تیپی 51ی گەرمیانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (ملازم سامی) ، لێپرسراوی بەتالیونی 4ی
حزبی شیوعی ئێراقحزبی شیوعی ئێراق ، لە گوندی (
تازەشارتازەشار ) ی بناری
گلگل ، سەربە شارەدێی
قادرکەرمقادرکەرم ، ڕووبەڕووی ئەو سوپا زەبەلاحە ی ئێراق بوونەوە.
بەشی تۆپخانەی سوپای ئێراق ، بە بەردەوامی تۆپبارانی چڕوپڕی گوندی ( تازەشار) و (ئاوایی
شێخ حەمیدشێخ حەمید ) و (
کانی قادرکانی قادر ) و دەوروبەریان دەکرد، ژن و پیاو و منداڵی گوندەکان ڕوویان کردە هەردەی
کەڵۆسکەڵۆس و خۆیان لەو دەوروبەرە حەشار دا.
هێزێکی سوپای ئێراق بە پاڵپشتی کۆپتەر و هەنتەر ، لە سەرجادەی
دووزخورماتوودووزخورماتوو – قادر کەرەم ، لە (گوندی
کۆرمۆرکۆرمۆر ) ەوە لە چەند لایەکەوە پەلاماری گوندی تازە شاریان دا .
پێشمەرگەکانی (یەکێتیی و شیوعی) بە فەرماندەی (نازمە بچکۆل و ملازم سامی) ، بەیەک ئیرادە و بە یەک هەڵوێستی لۆژیکانە، لە یەک سەنگەری بەرگری دا ، ڕووبەڕووی ئەو سوپا زەبەلاحە بوونەوە ، شەڕ تا 4 ی ئێوارە بەردەوام بوو.
لەو شەڕە نابەرام بەرەدا ( 22 پێشمەرگەی شیوعی و یەکێتیی)، تا دوا فیشەک، تا دواهەناسە، تا زنجیری دەبابەکان گەیشتنە سەر سەنگەر و جەستەیان ، دەست بەرداری بستێک لە خاکەکەیان نەبوون.
جەستە ونجڕ ونجڕ و خوێناوییەکانیان، کەوتە دەست (ئیستیخباراتی عەسکەری فەیلەقی یەکی سوپای ئێراق.)
شەهیدەکانی کەرتی یەکی تیپی 51ی گەرمیان ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بریتی بوون لە:
1-
نازم ڕەشید ئەحمەدنازم ڕەشید ئەحمەد ناسراو بە (نازمە بچکۆل ) ، فەرماندەی کەرت
2-
نیزام ئەحمەد ڕەمەزاننیزام ئەحمەد ڕەمەزان .
3-
ئیحسان مەحمود ساڵحئیحسان مەحمود ساڵح ، ناسراوبە (ئیحسانە سوور ) .
4-
غالیب عەبدوڵڵا ئەمینغالیب عەبدوڵڵا ئەمین .ناسرابە (هونەر)
5-
حەمید محەمەد ساڵححەمید محەمەد ساڵح ، ناسراو بە ( حەمید حەفتەغاری ) .
6-
یاسین سەعدون سەعیدیاسین سەعدون سەعید .
7-
نەجات فەتحوڵڵا مەحمودنەجات فەتحوڵڵا مەحمود ناسراو بە (نەجات حەفتەغاری ) .
8-
شێرزاد حەسەن عەلیشێرزاد حەسەن عەلی ، ناسراو بە (پەچە) .
9-
جەبار عەبدول عەلی کەریمجەبار عەبدول عەلی کەریم ، ناسراوبە (جەبار کانی قادری )
10-
عادل مەحید عەبدولکەریمعادل مەحید عەبدولکەریم ، ناسراو بە (مام عادل) .
11-
ئەحمەد ئەمین ڕۆستەمئەحمەد ئەمین ڕۆستەم ، ناسراو بە (هەڤاڵ )
12-
ئەحمەد قادر کەریمئەحمەد قادر کەریم ، ناسراو بە (ئەحمەد مەسۆیی)
13-
فاروق ڕەشید ئەحمەدفاروق ڕەشید ئەحمەد
شەهیدەکانی حیزبی شیوعی ئێراق بریتی بوون لە:
1-
نازم مستەفا عەبدول ئەمیرنازم مستەفا عەبدول ئەمیر ، ناسراو بە (ملازم سامی ) بەرپرسی عەسکەری بە تالوێنی چوار .
2-
بەهادین عەلی محەمەدبەهادین عەلی محەمەد ناسراو بە (ماجید )
3-
عەبدولرەحیم عەلی مەحمودعەبدولرەحیم عەلی مەحمود ناسراو بە (مام ئاشتی).
4-
عەبدوڵڵا وەلی ئەحمەدعەبدوڵڵا وەلی ئەحمەد - (حەیدەرە سووری)
5-
عەدنان ڕەشید غەیدانعەدنان ڕەشید غەیدان ، ناسراو بە (عەدنان کانی قادری ).
6-
تاریق محەمەد ئەمینتاریق محەمەد ئەمین
7-
فەوزی هادیفەوزی هادی ، ناسراو بە (عامر عەرەب)
8-
تالیب ئیبراهیم کامیلتالیب ئیبراهیم کامیل . ناسراو بە (عەلی عەرەب)
تێبینی:
دیمەنێکێک ، لە پڕۆژەی پەڕتووکی (
ڕەشەبای ژەهر و ئەنفالڕەشەبای ژەهر و ئەنفال )، بەرگی سێیەم و چوارەم و پێنجەم ، چەند هەزار لاپەڕەی، توێژینەوە و نووسین و چیرۆکی تراژیدیای جینۆساید و بەڵگەنامەو ئامارە.
ئەمە پڕۆژە ی مێژووەی جینۆسایدی کورد ە ، لە ساڵی
2010 تا ئێستا
2023 ، ئەوە 13ساڵە ، لە ماڵەوە دانراوە ، چاپ نەکراوە.
[1]