ناو: سامان
نازناو: هاوڕێ کاروانى بەتاليۆنى پانزەى
قەرەداغقەرەداغ
ناوی باوک: عوسمان دەروێش
ناوی دایک: نەزیرە
ڕۆژی کۆچی دوایی:
28-04-202228-04-2022
شوێنی لەدایکبوون:
سلێمانیسلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی:
ئەڵمانیائەڵمانیا
ژیاننامە
پێشمەرگەی بەتالیۆنی پانزەی قەرەداغی
حزبی شیوعی ئێراقحزبی شیوعی ئێراق، بووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بووە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم دا، ئەکتەرێکی بەتوانا بووە، بەشداری چەندین شانۆی کردووە وەک: (کوێر ئۆغڵى و قەڵاى دمدم و دوژمنى گەل و بەرهەمە ديارەکانى هەشتاکان لە تيپى شانۆى سالار و پەيمانگا هونەرە جوانەکان و شانۆى شاخ.)
لەسەر تەختەى شانۆ بوين لە شانۆگەرى چارەنووسى ئادەميزاد کە دايرەى ئەمنى سلێمانى و مونەزەمەى بەعس بۆیان هاتوون و لەگەڵ هاوڕێکانی ڕایانکرد بۆ شاخ و بوينە پێشمەرگە لە قۆپيەکانى قەرەداغ.
بەشداری شەرەکانی بەرگری لە ئەنفالەکانی کردووە.
مەفرزەکەی یەکێک بوو لەو مەفرەزانەی کە ماوەی هەفتەیەک لەبرسا گژوگیایان خواردووە لە کاتی ئەنفالەکان دا،
یەکێک بوو لەوانەى پياوکوژە موسڵاويەکەى
مولازم موحسينمولازم موحسين ى بەسزاگەياند کە چەندين گەنجى سلێمانى لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتبوو ، دەيان چالاکى تر لە قەرەداغ و
دەربەنديخاندەربەنديخان و ئەنفالەکانى گەرميانى ئەنجام داوە و تا گیانی سپارد، حکوومەتى هەرێم نەيکردووە بە پێشمەرگەى دێرين !
پاش ململانيەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشى شێرپەنجە و لەژێر چارەسەرى چڕا ، لە تەمەنى ( 54ساڵى ) لە ژورەکەى خۆيدا لە ئەلمانيا، لە ڕێکەوتی 28-04-2022 بە تەنيا کۆچى دوایی کردووە.
[1]