خەو گرەوی لە مەرگ بردووەتەوە.
خەو: بێهۆشییەکە بەسەر جەستەی مرۆڤدا دێت و دەبێتە مایەی پشوودانی (فەرهەنگی خاڵ) ئەندامانی جەستە بۆ کاتێکی دیاریکراو بە بێئاگایی دەمێننەوە، مەرگ: لەکارکەوتنی تەواوی ئەندامانی جەستەیە بۆ هەتاهەتایە. واتە: خەو لە ڕیزی مەرگدایە، یان لە مردن بەهێزترە، چونکە کەسی خەوتوو گلەیی بێتەسەر، خەبەری دەبێتەوە، بەڵام مردوو نا.[1]