خەوی ڕۆژ هیلاکییە، خەوی شەو لەشساغییە.
سرووشت ماندووبوون و پشووی گیانلەبەران و مرۆڤی بەشێوەیەک ڕێکخستووە کە بە ڕۆژ بەشی زۆریان لە جووڵە و چالاکیدان، بۆیە جەستەیان ماندوودەبێت، بەشەو پشوودەدەن و دەخەون، پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤە کە بەڕۆژ نەنووێت چونکە لە چالاکی ڕۆژدا سست دەبێتب و خەوی شەوی لێتێکدەچێت. [1]