خەوی شەو، شەرمەزاری ڕۆژە.
هەندێک کەس لەبەر ماندووبوون و کاری گرانی لە ڕۆژدا، بەشەو بە جۆرێک دەنووێ کە تا بەیانی ئاگایان لە خۆی نابێت، گەر ماڵەکەی باربکرێت لێی بێئاگایە، پەندەکە بە شوێن و جێگەیەک ئەوترێ کە ئاساییش و ئارامی تێدانەبێ، هەر کەسێک بخەوێ ماڵەکەت تاڵانبکرێ. [1]