خەیات قەندیلە بە دەرزی ئەخوا.
خەیات: بەرگدروو. قەندیلە: نۆکی کوڵاو (فەرهەنگی خاڵ) دەرزی: ئامێرێکی دەستی بچووکە، کونێکی بچووکی تیایە، داوی تێهەڵدەکێشرێت، بۆ دوورینی بەرگ بەکاردێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە چرووک و دەست نووقاو بێت، دڵی نەیەت ماڵ و مڵکی خۆی بخوات. [1]