لەیادی ئەوکارەساتەدا، درود بۆ رۆحی پاکی ئەو شەهیدانەی تەنها لەبەر ناسنامەی کوردبوونیان بە ناهەق گوللەباران کران، سڵاو بۆ ئەوانە دەنێرین کە ئازار و مەینەتیەکانی ئەو رۆژانەیان چەشت.
بۆ سارێژبوونی ئازارەکان و رەوینەوەی خەمەکانی کارەساتی ئەنفال کە 35 ساڵ لەمەوبەر رژێمی لە ناوچوی بەعس دژ بەگەلی کورد و پێکهاتەکانی تری کوردستان کردی، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هەرلە دوای راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوند و دێهات و ناوچانەی کە بەر رووخان و سوتاندنی پەلامارەکە کەوتن، چ لە سەر بودجەی خۆی، چ لە رێگەی حکومەتی هەرێم و رێکخراوە مرۆڤدۆستە ناحکومییە جیهانییەکانەوە.
لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و لەگەڵ دامەزراندنی دادگای باڵای تاوانەکان لە عیراقیشدا، ئەوە هەر یەکێتی بوو هەوڵەکانی بەگەڕخست بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی تاوانی ئەنفال و بەپێی ماددەی (132) دەستووری هەمیشەیی عیراق قەرەبووکردنەوەی زەرەرمەندانی تاوانەکانی رژێمی زامن کرد، کاتێتی لە ئاستی نێودەوڵەتیش ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسرێت و دانی پێدابنرێت.
ئەم ناساندنە ناوخۆیی و جیهانیەش رێگە بۆ هەموو قەرەبووە شایستەکانی تر دەکاتەوە ئەگەرچی هیچیان نابنە هاوشانی ئازارەکان.[1]
ئەنفال ژانی نیشتمان و خەمی ئەبەدی نەتەوەیە
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!