خەیاڵ پڵاوە.
خەیاڵ: بیرکردنەوەی مرۆڤە لە شتێک کە لە ژیانی ڕاستەقینەدا هێشتا دەستی پێڕانەگەیشتووە، خەیاڵ پڵاو: بۆ کەسێک بەکاردێت کە بێئومێدبێت لە گەیشتن بە ئارەزوو و خولیاکانی، بۆیە بە پەتی خەیاڵدا هەڵدەکشێت و لەناو بیر و ئەندێشەکانیدا دەگاتە هەموو ئەو ئارەزووانەی کە لە ژیانی ڕاستەقینەدا نایگاتێ. پەندەکە بە قسەیەک ئەوترێ کە زۆر گەورە و بێجێ و بێئەنجام بێ. [1]