خراپ خەوتووی.
خەوتن مرۆڤ دەخاتە دۆخی نەستەوە، ئەندامانی جەستەی پشودەدات، واتە: دۆخێکە کە مرۆڤ تەواو بێئاگایە لە دنیا. هەر شتێک لەو ساتەوەختانەدا بگوزەرێت، ئاگای لێی نییە، پەندەکە بە تەوسەوە بە کەسێک ئەوترێت کە لە شتێک تێنەگات و قسەی هەڵەبکات و تووشی گرفت ببێت.[1]