خزم گۆشتت بخوا، ئێسقانت ناشکێنێ.
خزم: مەبەست لەو کۆمەڵە کەسەیە کە پەیوەندی خوێن بەیەکیانەوە دەبەستێت، کورد دەڵێت: ئێسقان گەر بشکێت، شوێنی خۆی ناگرێتەوە، خزم گەر خراپیش بێت و لەگەڵت بەشەڕ بێت، ئێسقانت ناشکێنێت، پەندەکە مەبەستی لە کێشەی نێوان دوو کەسە گەر خزم بن بەشی دوایی تیائەهێڵنەوە.[1]