خزم پەرژینت نەشکێنێ، بە کەس ناشکێ.
خزم: مەبەست لەو کۆمەڵە کەسەیە کە پەیوەندی خوێن بەیەکیانەوە دەبەستێت، پەرژین: بەو چەپەر یان دڕکەزیی و درکوداڵە دەوترێت کە بەدەوری باخچەیەکدا دەچەقێندرێت، بۆ ئەوەی لە زیان بەدوور بێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە نهێنی و کەموکوورتی هەموو کەسێک، تەنیا خزمەکانی دەیزانن، بۆیە گەر ئەوان ئاشکرای نەکەن و نەیشکێنن، لەکەدار نابێت و لە کۆمەڵگەدا ناشکێ.[1]