خزمی خراپ دووژمنە.
خزم: مەبەست لەو کۆمەڵە کەسەیە کە پەیوەندی خوێن بەیەکیانەوە دەبەستێت، هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا بنەماڵە و خێزانێکدا لەدایکدەبێت و دێتە دنیاوە، کەم تا زۆر کۆمەڵێک خزمی هەیە، هەندێکجار لەسەر بابەتێک پەیوەندی خزمایەتی تێکدەچێت و خزمەکان لەگەڵ یەک خاپ دەبن، ئەو دووژمندارییە خزم لەگەڵ خزم دەیکات بێگانە نایکات.[1]