خزمی ژنان بەرەبەرە، خزمی پیاوان دەربەدەرە.
خزم: مەبەست لەو کۆمەڵە کەسەیە کە پەیوەندی خوێن بەیەکیانەوە دەبەستێت، پەندەکە مەبەستی لە ژنی خۆپەرستە، لە خزمایەتی و هاتوچۆدا هەمیشە میوانداری کەسی خۆی دەکات و خزمەتیان دەکات بەڵام دژایەتی خزمانی پیاوەکەی دەکات و میواندارییان ناکات. [1]