خزمی زەن، پڵاو بزەن، خزمی ڕیش، لەسەر کەوش و کڵاش بنیش.
زەن: ژن. بزەن: کەسی لێهاتووی لێدەر (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پڵاو بزەن: مەبەستی لە کابانێکە کە خواردنی پڵاو درووستبکات، لە بەشێک لە کۆمەڵگەی کوردەواردا، ژن هەمیشە خزمی خۆی خستۆتە پێش خزمی پیاوەکەیەوە، واتە: ژن خزمەت و میوانداری خزمی خۆی زیاتر و باشتر ئەکات، وەک لە خزمی مێردەکەی. [1]