خلیسکانی خوێندەوار زۆر کەس ئەکوژێ.
خلیسکان: ڕەتبردن لەسەر سەهۆڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کۆمەڵگەدا کەسانی خوێندەوار و شارەزا و دنیادیدە، هەمیشە دەبنە نوێنەر و چاوساغی هەمووان، خەڵکیش شوێنپێیان هەڵدەگرن و بەقسەیان دەکەن، بۆیە کەوتن و لەناوچوونی کەسی خوێندەوار و دنیادیدە، ورەی کۆمەڵگە لە هەموو بوارێکدا دەڕوخێنێت. [1]