خوا ئەیدا و نازانێ بیخوا.
پەندەکە وەک تەوس بە بۆرەدەوڵەمەندێکی دەستنووقاوی و چرووک دەوترێت کە بە میرات لە باوانییەوە سامان و ماڵێکی زۆری بۆ بەجێمابێت، بێئەوەی خۆی یەک تۆز پێوەی ماندووبووبێت، بەڵام دڵی نەیهێنێت بیخوات، واتە: بە یەکێ پیسکە ئەوترێ کە هەیبێ و نەزانێ بیخوا. [1]