خوا بەزەبرە و بەسەبرە.
زەبر: تۆڵەسەندنەوەیەکی زۆر توند و کاریگەر، سەبر: لەسەرخۆ یان بەهێواشی و شێنەیی. پەندەکە مەبەستی لەو کەسانەیە کە لە ژیانیاندا زەبروزەنگیان هەیە، چەوسێنەرن و کەسانی ستەمدیدە دەچەوسێننەوە، ڕۆژێک دێت کە تۆڵەی ئەو نادادیەیان چەند بەرانبەر لەسەرخۆ و بەهێواشی لێدەکرێتەوە.[1]