خوا ببڕێ چەرخی زەمانە، مەلا گانی ئەوێ، سەرقەڵەمانە.
چەرخی زەمانە: مەبەست لە ڕەوڕەوەی ژیانە کە بەخواست یان بێخواستی مرۆڤ دەگەڕێ، سەرقەڵەمانە: بەو هەقدەستە دەوترێت کە کەسێک نووسراوێک بۆ کەسێکی تر دەنووسێت و لەبری شتێک وەردەگرێت. پەندەکە بە ئەو مەلا ساختەچییانەی کە نووشتوو دەکەن دەوترێ، لە جیاتی سەرقەڵەمانەی نووشتووەکە، داوای کاری سەرجێیی لە ئافرەتێکی داوێنپاک دەکەن.[1]