خوا بیدا لە هێڵێک ئەیدا.
هێڵ: خەت یان ڕێڕەو. بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان، مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەدا هەریەکەیان خەریکی کارێکی تایبەتین، کەس هەیە کار و پڕۆژەی گەورەی هەیە و کەسیش هەیە پڕۆژەی بچووکی هەیە، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لە کارێکی بچکۆلە، قازانجێکی گەورەی کردبێت. خوا بیدا لە هێڵێک ئەیدا.[1]