خوا بۆ هەر دەردە دەرمانێکی داناوە.
دەرد: نەخۆشی، دەرمان: چارەسەر، لە گەرمیان و کوێستانی کۆمەڵگەی کوردەواردا، لە وەرزە جیاوازەکاندا، هەزاران جۆر گیا دەڕوێت، پزیشکە گیادەرمانییە کوردەوارییەکان، سەدان جۆر چارەسەریان بۆ نەخۆشییەکان لێدۆزیوەتەوە، پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤی هۆشمەندە، گەر مێشکی بخاتەکار بۆ هەر کێشەیەک چارەسەرێک دەدۆزێتەوە.[1]