دواى سەردانیکردنى بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى میت، بەڵام وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە ئامادەنەبوو لەگەڵ
قوباد تاڵەبانىقوباد تاڵەبانى کۆببێتەوە.
دواى ئەوەى قوباد تاڵەبانى لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا، لە
بەغدابەغدا لەگەڵ هەریەک باڵیوزى تورکیا لە ئێراق و جێگرى سەرۆکی دەزگاى هەواڵگرى تورکیا کۆبوویەوە، پاشان سەردانى تورکیاى کرد لەگەڵ
هاکان فیدانهاکان فیدان، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى تورکیا ناسراو بە میت کۆبووەوە، بەڵام نەیتوانى لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆببێتەوە.
هەرچەندە قوباد تاڵەبانى، ویستوویەتى پەیوەندییەکان ئاسایى بکاتەوە و لەگەڵ وەزیرى دەرەوە کۆببێتەوە، بەڵام بەرپرسانى ئەوڵاتە پێیان ڕاگەیاندووە، جارێ تەنیا وادەى کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى میت ڕێکخراوە و ناتوانێت مولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەى تورکیا ببێنێت.
بەپێى زانیارییەکان، بیانووى ڕێکخنەستنى کۆبوونەوەکە پەیوەندى بەوەوە هەبووە، کە تورکیا پێیوایە دوای داخستنی نووسینگەی یەکێتی لە ئەنقەرە لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا، یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، ھەنگاوی کردارییان بۆ نەھێشتنی
پەکەکەپەکەکە لە سنووری
سلێمانیسلێمانی نەناوە، بەڵکوو چالاکیان زیاتر بووە.
[1]