تورکیا لە ڕێگەی #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی توند و هۆشداری گەیاندووەتە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی.
پەیامەکەی تورکیا لە ڕێگەی مەولود چاوشۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گەیەنراوەتە نێچیرڤان بارزانی و داوای لێکراوە بگەیەنرێت بە بەرپرسانی یەکێتی.
نێچیرڤان بارزانیش لەو بارەوە قسەی لەگەڵ هەریەکە لە #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی و #قوباد تاڵەبانی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەی کردووە و جەختیکردووەتەوە، کە تورکیا لە بابەتی هەڕەشەکانی لە بارەی هەڵوێستەکانی یەکێتی لەگەڵ کوردانی ڕۆژاوا جددییە و ئەگەر بەدەم جێبەجێکردنی داواکارییەکانی نەچن، ئەوا کاردانەوەی توندیان دەبێت.
ئەو پەیامە وایکردووە، کوڕانی تاڵەبانی بۆ پرسی هەڕەشەکانی تورکیا بێنە سەر خەت و تەنانەت سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ #بەغدا# و ئەنقەرەش پەیوەندی بەو پەیام و هەڕەشانەوە هەبووە.
جگە لەبەرپرسانی ئێراق و ئێران، نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی هەبووە لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەکانی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا و ئەنقەرە و کاری بۆ ئەوەش کردووە، یەکێتی داواکارییەکانی تورکیا جێبەجێبکات، بۆ ئەوەی گرژییەکان زیاتر نەبن. [1]