خوا پێوەی بخۆی، خوا تێی گوشی.
پێوەخواردن: مەبەست لە خۆراکێکە بە خۆراکێکی ترەوە بخورێت، تێگوشین: تێوڵین: مەبەست لە نانی ڕەقە کە ورد بکرێت و بگوشرێتە ناو قپێک شلەوە. پەندەکە بە خواردنێکی کەم ئەوترێت کە کەسێک ئامادەی کردبێت بۆ کۆمەڵێک کەسی زۆر، هەرچەند لێی وردببیتەوە، بەشنەکات.[1]