خودا پێ بدا بە مار، دنیا ئەخوا.
مار: گیاندارێکی خشۆکی ترسناکی ژەهراوییە، بەهەر کەسەکەوە بدات، دوورنییە بیکوژێت، بەتایبەت کوڵەوەیباب، کە پڕ ژەهرترین جۆری مارە، لە کۆمەڵگەدا ئەو کەسانەی کە خراپەکارن و دەستیان زۆر ناڕوات، گەر بێنە دەسەڵات، کۆمەڵگە نابووت دەکەن، واتە: خوا دەسەڵات بە پیاوی خراپ بدات، دنیا کاول ئەکات.[1]