خوا تا سەربدا، ڕزقیش ئەدا.
ڕزق: بڕی ئەو داهات و خۆراکەی کە ڕۆژانە بەدەستدێت یان پێتدەدرێت، بەپێی ئەفسانەی ئایینە ئاسمانییەکان، خواوەند درووستکەری دنیایە، دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکی دنیادا دەڕوات، واتە: ڕۆژانە بژێوی هەموو زیندەوەرێک دیاریدەکات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ هەتا زیندوو بێت، دەتوانی خۆراک و بژێوی خۆی پەیدابکات، تەنیا مردووەکانن هیچیان لەدەست نایەت.[1]