خوا خۆی ئەمێنێ و مڵکی.
خوا: بەپێی ئەفسانەی ئایینە ئاسمانییەکان، درووستکەری دنیایە، دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکی دنیادا دەڕوات، خودا خاوەنی هەموو شتێکی دنیایە و تەنیا لە کۆتاییدا ئەو دەمێنێتەوە، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە خۆی هەڵگرێ بۆ پاشەڕۆژێکی دوور و خۆی بەخاوەنی هەموو ئەوشتانە بزانێت کە هەیەتی. [1]