خوا بەتیزم کا، بەتیزم، بەتیزی فرەحیزم کا.
تیز: گاڵتەپێکردن و تەوس لێدان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کۆمەڵگەدا کەسانی خاوەن بنەماڵە و خانەدان هەن کە لەکاتی هەبوونیاندا دەستگیرۆیی خەڵکیان کردووە، بەڵام لە دواییدا سامانەکەیان لەدەست داوە، پەندەکە کەسێکی خانەدانی لێکەوتوو ئەیڵێ کە کەسێکی ناوەجاخ گاڵتەی پێبکات. [1]