خوا دەستگیر و پشتیوانی ڕاستانە.
لە کۆمەڵگەدا بەپێی پەروەردە و نەریتی خێزان و بنەماڵەکان، مرۆڤەکان پەروەردە دەکرێن، هەندێک لە مرۆڤەکان پەروەردەیان باشە و کەسانی ڕاستگۆن لە ڕەفتار و کرداریاندا، هەشیانە ناڕاستن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە خودا پشتیوانی کەسی سەرڕاست و ڕاستگۆیە، بۆیە لە ژیاندا تەنیا کەسە ڕاستەکان سەردەکەون. [1]