خوا دەردیش دەدا و دەرمانیش ئەدا.
دەوا یان دەرمان: چارەسەر، دەرد: نەخۆشی، لە وەرزە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردەواردا، هەزاران جۆر گیا دەڕوێت، پزیشکە گیادەرمانییە کوردەوارییەکان، لە مێژوویەکی کۆنەوە سەدان جۆر چارەسەریان بۆ نەخۆشییەکان لێدۆزیوەتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ هەرکێشەیەکی بۆ درووستبێت، خودا بیروهۆشی پێبەخشیوە کە چارەسەری بکات.[1]