#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەژێر فشاری #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی داوای جیاکردنەوەی بودجەی #سلێمانی# کردووە.
بافڵ تاڵەبانی دوای ئەوەی لەڕووی سیاسییەوە هەوڵیداوە ئێراق لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی ڕێکبکەوێت بۆ بابەتی داهاتوو بودجە و شکستیهێناوە، داوای لە قوباد تاڵەبانی کردووە ئەویش لەڕووی ئیدارییەوە دەست بە هەوڵێکی لەو جۆرە بکات.
قوباد تاڵەبانی لەسەرەتادا ئەوەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی فشاری لێکراوە، لە سەردانەکەی بۆ ئەم دواییەی بۆ #بەغدا# ئەو کەیسەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی بەغدا کردووەتەوە.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیران وردەکاری داهاتی نەوتی و نا نەوتی سنووری سلێمانی ئاشکراکردووە و داوای کردووە، تەواوی ئەو داهاتانە ڕادەستی بەغدا دەکەن لەبەرانبەردا بەغدا بودجە و مووچەی سلێمانی بەجیا لەدەرەوەی پشکی هەرێم ڕەوانە بکات. [1]
بەستەری بوار نیوز لە یەکەم کۆمێنتە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر وەربگری