بۆ کۆتایی هێنان بە بایکۆتی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارە چەند وەزیرێکی حکومەتی هەرێم سەردانی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی دەکەن.
لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران وەزیرێکی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیاری ئەوە دەکات تیمێکی حکومەت سەردانی قوباد تاڵەبانی بکات و گوێ لە قسە و نیگەرانییەکانی قوباد تاڵەبانی بگرن و داوای لێبکەن کۆتایی بە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بهێنن.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیارەکە پەسەند دەکرێت و بڕیاردراوە تیمێکی حکومەت ڕۆژی یەکشەممە
16-04-202316-04-2023، سەردانی قوباد تاڵەبانی بکات.
شاندەکەی حکومەت پێکدێت لە هەر یەک لە
عەبدوڵڵا حاجی مەحمودعەبدوڵڵا حاجی مەحمود و
پشتیوان سادقپشتیوان سادق و ئومێد سەباح و
دانا عەبدولکەریمدانا عەبدولکەریم.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 733 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!