ئەو ئامێرە کارەباییانەی بەکاریدەهێنیت، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کاردەکەن، بەڵام تۆ خۆت دەتوانیت بە پارێزگاریکردن لێی و ئاگاداربوونی وابکەیت بۆ کاتێکی زۆر زیاتر بمێنێتەوە بە تازەیی و هیچ کێشەیەکی نەبێت.
=KTML_Bold=ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە بۆ ئەوەی ئامێری جلشۆرەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر بمێنێتەوە وەکوو خۆی.=KTML_End=
1. لە ساڵێکدا دوو بۆ سێ جار، ئامێرەکە کارپێبکە لەسەربەرزترین پلەی گەرمی ئاو، بەڵام هیچ ماددەیەکی پاککەرەوەی تێمەکە و جلی تێمەکە، با بە بەتاڵی کاربکات، بەمشێوەیە خاوێندەبێتەوە.
2. شوێنی تێکردنی سابوون و تایت یان شامپۆی جلەکە زووزوو بە ددان پاککەرەوە خاوێنبکەرەوە، بۆ ئەوەی نەگیرێت و شامپۆ و تایتی تێدا کەڵەکە نەبێت.
3. زووزوو تەماشای فلتەری خوار ئامێری جلشۆرەکە بکە، بۆ ئەوەی بزانیت خاوێنە و هیچ شتێکی تێدا گیرنەبووە، ئەگەر شوێنەکەشیت نەزانی دەتوانیت تەماشای کەتەلۆگەکەی بکەیت.
4. بڕێکی زۆر لە ماددەی پاککەرەوەی تێمەکە کاتێک جل دەشۆیت، چونکە خۆیان بە شێوەیە دیزانیکراون کە بە پاککەرەوەی کەم جلەکە خاوێن دەکەنەوە.
5. هەر ئەوەندەی جلەکەت تەواوبو، بەزوویی دەریبکە و با ماوەیەکی زۆر تێیدا نەمێنێتەوە.
6. لاستیکی چواردەوری دەرگاکە زووزوو بە ئاو و سرکەی سێو خاوێنبکەرەوە.
7. کاتێک جلەکان دەردەهێنیت دەرگای ئامێرەکە بکەرەوە، بۆ ئەوەی شێی تێیدا نەمێنێت و وشک بێتەوە بە باشی. [1]