لە چەند شەوی ڕابردوودا لە
هەولێرهەولێر پارێزەرێک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ڕفێنرا و پاش ئازار و ئەشکەنجەدانێکی زۆر گرتەی ڤیدیۆیشی تۆمارکرا، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکراوە، بەڵام سەندیکای پارێزەران دەڵێت: تا ئێستا
16-04-202316-04-2023 تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر دەستگیرنەکراوە. لە چەند شەوی ڕابردوودا لە هەولێر پارێزەرێک بەناوی
محەمەد یابە سۆفیمحەمەد یابە سۆفی لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ڕفێنرا و پاش ئازار و ئەشکەنجەدانێکی زۆر ئازاد کرا، کەسوکارەکەی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو پارێزەرە سەرباری لێدان و ئازار و ئەشکەنجەدانی لەلایەن چەکدارەکانەوە گرتەی ڤیدیۆیشی تۆمارکراوە و هەڕەشەشی لێکراوە ئەگەر بێت و لەدوای ئازادکردنی بێدەنگ نەبێت تۆمارە ڤیدیۆییەکەی بڵاوی دەکەنەوە و هەڕەشەی کوشتنیان لە کەسوکارەکەی کردووە. برای پارێزەرەکە لای خۆیەوە تەئکیدی کردەوە، سوڵحی عەشایەری ناکەین و ڕەتیدەکەینەوە. سەندیکای پارێزەرانیش ئاشکرایکرد، تا ئێستا تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر دەستگیرنەکراوە. لە ماوەی کەمتر لەمانگێکدا ئەمە دووەمین حاڵەتی ڕفاندن و سەرتاشین و سووکایەتی پێکردنی هاووڵاتییانە لە شاری هەولێر، ئەوەش پاش ئەوەی هونەرمەندێکی میلی لەلایەن کادرێکی پارتییەوە لەو شارە دوای ڕفاندنی سەری تاشرا و گرتەی ڤیدیۆشیشی تۆمار کرا.
[1]