نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، زۆر بەخێرایی دەگوازرێتەوە، سەرەتا بە تا، سەر ئێشە، قوڕگ ئێشە لەگەڵ ئازاری گەدە دەست پێدەکات و بۆ چەند ڕۆژێکی کەم بەو شێوەیە دەبێت، دواتر سووربوونەوەیەکی زۆر بە خور و هەموو گیانی دا دەپۆشێت و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە و دواتر کاڵ یان ڕەش دەبێتەوە و نامێنێتەوە، دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان تەواوی زانیارییەکانی لەبارەی ئەم نەخۆشییە خستوەتەڕوو.
نەخۆشییەکە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگوازرێتەوە لە ماوەی دوو ڕۆژ پێش دەرکەوتنی سووربوونەوەکە تا هەموو پەڵە سوورەکانی لەشی ڕەش دەبێتەوە بۆیە پێویستە منداڵی تووشبوو لە ماڵ بمێنێتەوە و پشوو بدات تا هەموو پەڵە سوورەکانی گیانی ڕەش دەبنەوە.
بۆیە ئەگەر لە ماڵێکدا منداڵێکیان تووشی دڕکە و مێکوتە بێت، ئەوا منداڵەکانی تریشیان تووش دەبن بەڵام دوای دوو هەفتە نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەردەکەوێت لە منداڵەکەی تر، بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە پێویستە منداڵی تووشبوو زوو دەستی بشوات بە تایبەت پێش نان خواردن و دوای خۆشۆردن.
ئێستا کوتان دژی دڕکە و مێکوتە هەیە کە دەبێتە کەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون، خۆ ئەگەر تووشی دڕکە و مێکوتەش بێت ئەوا زۆر بەسوکی دەیگرێت، ژنی سکپڕ و منداڵێک کە سیستەمی بەرگری لەشی لاواز بێت ئەوا تووشبوون بە دڕکە و مێکوتە مەترسیە بۆیان.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
ئەگەر تاو خورانی زۆر بوو ئەوا دەتوانیت زووزوو بە ئاوێکی فێنک فێنکی بکەیتەوە.
هەوڵبدە خواردنەکانی زیاتر شلەمەنی و فێنک بن.
=KTML_Bold=لە چ کاتێکدا سەردانی پزیشکی منداڵانی پێ دەکەیت:=KTML_End=
1. ئەگەر تاکەی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ یان زیاتر بەردەوام بوو یان بەرزتر بوو لە 38.8 c°.
2. ئەگەر کۆکەیەکی توند و زۆری هەبوو، کێشەی بۆ هەناسەدانی کردبوو.
3. ئەگەر هەستت کرد پەڵە سووربوونەوەکانی تووشی هەوکردن ببوون.
4. ئەگەر سەر ئێشەیەکی زۆری هەبوو.
5. ئەگەر هۆشی باش نەبوو.
6. ئەگەر نەیتوانی سەیری ڕووناکی بکات.
7. ئەگەر کێشەی لە ڕۆیشتندا هەبوو.
8. ئەگەر ڕشانەوەی هەبوو.
9. ئەگەر هەستت کرد ڕەقبوونی ملی هەبوو.
کۆمەڵێک دەرمان هەیە کە بەکار دێت بۆ کەمکردنەوەی خورانەکەی بەڵام باشترە پزیشکی پسپۆری منداڵان بینووسێت. [1]