ئاوی زەمزەم یارمەتیی بەرزبوونەوەی وزەی خانەکانی لەش دەدات، زانای ئەڵمانی (Dr. Knut Pfeiffer) ، سەرۆکی گەورەترین ناوەندی پزیشکی لە میونخ، بۆ ماوەیەکی زۆر هەستا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر کاریگەرییەکانی ئاوی زەمزەم، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بیردۆزەکانی ئەوە بوو کە ئاوی زەمزەم ئاستی وزە زیاد دەکات و سیستمی خانە لە لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات، کە توانی بە لێکۆڵینەوەی زۆر و تاقیکردنەوەی بێشوومار ئەو ڕاستییە بیسەلمێنێت.
ئاوی زەمزەم هیچ بەکتریایەک و زیندەوەرە بەچاو نەبینراوەکانی تێدا نییە، بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە تاقیگەکانی ئەوروپا لەسەر ئاوی زەمزەم ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ئەم ئاوە هیچ جۆرە بەکتریایەک و زیندەوەرە بەچاو نەبینراوەکانی تێدا نییە بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی بەرزی فلۆرید لە ئاوەکەدا.
ئاوی زەمزەم بەپاکی ناسراوە، بەهۆی دۆزینەوە و ئاشکرابوونی ئەوەی کە ئاوی زەمزەم بڕێکی زۆر بیکاربۆنات لە پێکهاتەکەیدا هەیە، بۆیە ئەم ئاوە بە پاکترین ئاو لەسەر ڕووی زەوی دانراوە، وە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیۆم، لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەوە بە تەواوی پشتڕاستکراوەتەوە کە ئاوی زەمزەم ڕێژەیەکی بەرزی کالسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کە یارمەتیی کەمبوونەوەی ماندویەتی و شەکەتبوون دەدەن.
ئەم ئاوە یارمەتیی گەشەی ئێسکە تەندرووستەکان دەدات، بەهۆی زۆری ڕێژەی کالسیۆمەوە لە پێکهاتەی ئاوەکەدا، ئاوەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ پەیدادەکات بەتایبەتی ئێسکەکان، کە ڤیتامینەکان هەڵدەمژن و سوودیان لێوەردەگرن بۆ گەشەی باشتر.
باشترین ئاوی سەر ڕووی زەوییە؛ پێغەمبەر محەمەد ﷺ فەرموویەتی باشترین ئاو لەسەر ڕووی زەوی ئاوی زەمزەمە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان ئەم ئاوە نەک تەنیا دەخورێتەوە بەڵکوو دەشخورێت و دەتوانرێت وەک خواردن و خوداردنەوە بەکاربهێنرێت، ئاوی زەمزەم زۆر بەخێرایی یارمەتیی زیادبوونی پەڕەکانی خوێن دەدات، هەروەها کۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات و دەبێتە هۆی زیادبوونی خرۆکە سوور و سپییەکانی خوێن و جەستە لە ژەهر پاکدەکاتەوە.
ئەوەش ئاشکرابووە یارمەتیی هاوسەنگ ڕاگرتنی کێشی لەش دەدات، ئەم ئاوە لەبەرئەوەی وەک خواردن و خوداردنەوە بەکاردێت، یارمەتیی پاراستنی کێشی لەش دەدات تاکوو بە هاوسەنگی بمێنێتەوە، تەندرووستی چاو زیاد دەکات، بەکارهێنانی ئەم ئاوە لەسەر چاوەکانت یارمەتیدەرە بۆ درەوشانەوەی بینایی چاو، شوشتنی چاوەکانت بەم ئاوە پیرۆزە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی پەیوەندیدار بە چاو، ترشەڵۆک و دڵەکزێ کەمدەکاتەوە. [1]