زۆر لە هاووڵاتییان ڕاهاتوون لە سەرخواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لە کاتی نان خواردن دا بەڵام ئەمە ئەگەری ئەوەی هەیە کۆمەڵێک زیانی هەیە بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک باسیلێوە کردووە.
=KTML_Bold=زیانەکانی زۆر ئاو خواردنەوە لە کاتی نان خواردن دا بە بەردەوامی:=KTML_End=
1. دابەزاندنی ڕێژەی ماددەی زەرداوی جگەر و ماددە تڕشەڵۆکەکانی گەدە کە ڕێگری دەکات لە هەرسکردنی خواردن بە باشی.
2. هێواش کردنەوەی پڕۆسەی هەرس و کەمکردنەوەی توانای لەش لە درووستکردنی ئەنزیمە گرنگەکانی گەدە و ڕیخۆڵە.
3. کەم کردنەوەی سوودەکانی بەها خۆراکی و ڤیتامین و کانزاکان ناو خواردن.
4. ئەگەری زیاد بوونی ماددە ژەهراویەکانی ناو جەستە لە ئەنجامی پڕۆسەی هەرسکردنی خواردن بە باشی.
5. خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاوی سارد لە کاتی خواردن زیاتر هەرسکردن هێواش دەکاتەوە لە چاو ئاوی گەرم یان ئاسایی و ڕەنگە بێتە هۆی ئاوسانی سک و ڕیخۆڵەکان.
بێگومان هەموو جۆرە خواردنەوەیەک هەمان زیانی هەیە و خواردنەوە گازیەکان زیانی زیاتریان هەیە، باشترین کات بۆ ئاو خوردنەوە نیو کاتژمێر پێش یان دوای نان خواردنە.
=KTML_Bold=ئاوی گەرم باشترە بۆ کێش دابەزندن یان ئاوی سارد؟=KTML_End=
هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە خواردنەوەی ئاوی گەرم باشترە بۆ دابەزاندنی کێش لە ئاوی سارد وەک بانگەشەی بۆ دەکرێت بەڵام خواردنەوەی یەک بۆ دوو پەرداخ ئاو پێش خواردن کەمێک یارمەتیی دابەزینی کێش دەدات لەگەڵ خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لەنێوان ژەمەکان بە بەردەوامی.
=KTML_Bold=ڕاستە ئاو خواردنەوە بەپێوە مەترسیدارە؟=KTML_End=
تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە لەسەر ئەوەی ئاو خواردنەوە بەپێوە زۆر مەترسیدارە وەک لە هەندێ شوێن باس کراوە گوایە مەترسی هەیە بۆ سەر جگەر و پەنکریاس یان دەبێتە هۆی مردن.
لە ڕووی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە قەدەغە نەکراوە بەڵکوو ڕێگە پێدراوە، بەڵام تەنیا وەک ڕێنمیایی داوا کراوە کە دوور بکەوینەوە لە خواردن و خواردنەوە بەپێوە کاتی پێویست نەبێت؛ پزیشکانیش کۆکن لەسەر ئەم بۆچوونە. [1]