ئەو ڕەفتارانەی کە منداڵان دەیکەن، بەرپرسی یەکەم لێیان دایک و باوکیانن، توانای ئەوەیان هەیە ڕەفتاری نادرووستی منداڵەکانیان ڕاست بکەنەوە.
هەندێک ڕەفتار هەیە کە دایک و باوکان دەبێت وریابن و ئەگەر لە منداڵەکانیان بینی ڕێگە نەدەن دووبارە ببێتەوە.
1. بێڕێزیکردن
ئەگەر بینیت منداڵەکەت بەمشێوەیە ڕەفتاری کرد بەرانبەر چواردەورەکەی، بیبەرە شوێنێکەوە بە تەنیا پێی بڵێ کە ئەوە ڕەفتارێکی درووست نییە و ئەگەر دووبارەی بکەیتەوە لەو شتانەی دوردەخەیتەوە کە ئارەزووی لێێەتی.
2. درۆکردن
درۆی منداڵ بە گشتی کاریگەریی زۆر گەورەی نابێت، بەڵام دەبێت لە کاتی خۆیدا ڕاست بکرێتەوە، ئەگەر نا کاریگەریی زۆر خراپ لەسەر چواردەورەکەی جێدەهێڵێت لەگەڵ گەورەبوونیدا.
3. گزی یان غەش
ئەم ڕەفتارە لە منداڵەکەتدا پشتگوێ مەخە، دەکرێت زۆرجار لە کاتی یاریکردن هەستی پێبکەیت کە دەیەوێت گزی بکات، ئەمەش بۆ گەورەبوونی باش نابێت.
4. گاڵتەکردن
گاڵتەکردن بە کەسانی دیکە و سووکایەتی پێیان یەکێکە لەو ڕەفتارانەی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کەسایەتی منداڵەکەت درووستدەکات.
5. کۆنترۆڵنەکردنی حەزەکانی
پێویستە ئەوە بە منداڵەکان ببەخشرێت کە پێویستیان پێیەتی نەک ئەوەی حەزیان پێیەتی، ئەگەر ئەم هەستەی کۆنترۆڵ نەکەیت، پەنا بۆ ڕێگەی ناتەندرووست دەبات.
6. گوێنەگرتن
گوێنەگرتن بۆ کەسانی دیکە و فەرامۆشکردنی داواکارییەکان، بەتایبەتی داواکارییەکانی خێزانەکەی و دایک و باوکی، کارێکی هەڵەیە و دەبێت دایکان و باوکان ڕێگە نەدەن دووبارەی بکاتەوە.
[1]