خانمان کەمێک زیاتر هەستیارن دەربارەی ئەو هەنگاوانەی دەینێن و زۆرتر لە پیاوان بیر لە دەرئەنجامەکان دەکەنەوە، ڕەنگە هەر ئەمەش وایان لێبکات بە ترسەوە چەند هەنگاوێک بنێن یان بەهۆی ترسە زۆرەکەیانەوە پەشیمان ببنەوە.
باشترە تۆی خانم هەرگیز نەترسیت لەم هەنگاوانە:
1. کاتێک دەتەوێت بەرەو خەونەکەت بڕۆیت و کەسانێکی زۆر هەیە کە ڕێگریت لێبکەن.
2. کاتێک دەتەوێت کارێک بکەیت کە لە بەرژەوەندی کەسێک یان چەند کەسێکدایە.
3. کاتێک بیر لەوە دەکەیتەوە ژیانت بگۆڕیت و خۆت لە هەموو ئەو شتە نەرێنیانە دووربخەیتەوە کە کاریگەریی خراپ لەسەر دەروونت جێدەهێڵن.
4. کاتێک دەتەوێت لە پەیوەندییەکی خراپ یان ژەهراوی بێیتە دەرەوە کە بە تەواوی خۆشی ژیانی لێوەرگرتویتەتەوە.
5. مەترسە لەوەی خۆشەویستی خۆت بۆ ئەو کەسانە دەربخەیت کە بەڕاستی خۆشتدەوێن.
6. کاتێک دەتەوێت ئەزموونی نوێ لە ژیان تاقیبکەیتەوە. [1]