کارکردن بە پرۆفیشناڵی لە شوێنی کارەکەت تەنیا بەند نییە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی کە لەسەرتە، بەڵکوو بەشێکی پەیوەندی بە شێوازی ڕەفتار و هەڵسوکەوتت هەیە.
هەندێک ڕەفتار هەیە کە (ماڵپەڕی times of india) بڵاویکردووەتەوە، کاریگەریی لەسەر کەسایەتیت درووستدەکات و باشترە لە شوێنی کارەکەت لێیان دووربکەویتەوە.
=KTML_Bold=1. قسەکردن بە تەلەفۆن=KTML_End=
شوێنی کارەکەت شوێنێک نییە کە چیرۆکی تێدا بگێڕێتەوە بە تەلەفۆن یان بە توڕەیی قسە لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت بکەیت، ئەگەریش پەیوەندییەکی گرنگ هەبوو بۆ وەڵامدانەوە، باشترە بڕۆیتە دەرەوەی ئەو شوێنە.
=KTML_Bold=2. قسەکردن دەربارەی کەسانی دیکە=KTML_End=
قسەوقسەڵۆک دەربارەی هاوپیشەکانت، بەڕێوەبەرەکەت یان هەر کەسێکی دیکە بیرۆکەیەکی باش نییە، باشترە لەو ڕەفتارە دووربکەویتەوە و ئەنجامی نەدەیت، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کەسایەتیت دەبێت.
=KTML_Bold=3. تەماشاکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان=KTML_End=
کاتێک ئەرکێکت پێدەسپێردرێت، خۆت سەرقاڵ مەکە بە تەماشاکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی ئەگەر ئەرکەکەت پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئەنجامدانی کاری خەڵکییەوە هەیە.
=KTML_Bold=4. ڕۆیشتنەوە بۆ شوێنی کار کاتێک نەخۆشیت=KTML_End=
ئەگەر پێتوایە هاتنەوەت بۆ شوێنی کار کاتێک نەخۆشیت لە دڵسۆزیتە، ئەوا هەڵەیت، چونکە لەگەڵ خۆتدا کۆمەڵێک بەکتریا و ڤایرۆس بڵاودەکەیتەوە، ڕەنگە هاوپیشەکانت تووشی هەمان نەخۆشی بکەیت.
=KTML_Bold=5. کارکردن بە هیلاکەتی=KTML_End=
ئەگەر شەوی ڕابردوو ئەرکێکی زۆرت لەسەر شان بووە، دڵنیا بەرەوە لەوەی بە هیلاکەتی نەڕۆیت بە شوێنی کارەکەت، پشوو وەربگرە پاشان بڕۆ، چونکە دەرکەوتنت بە ماندوێتی کاریگەریی لەسەر کارکردنی چواردەورت دەبێت. [1]