خوا کێو ئەبینێ و بەفری تێئەکا.
خوا کێو نەبینێت، بەفری تێناکات.
کوردستان وڵاتی کەژ و کێوە، لە وەرزی زستاندا زۆرترین بەفری لێدەبارێت، چونکە باری سرووشت بەو جۆرەیە کە لە وەرزی زستاندا لە چیاکان بەفر و لە دەشتەکان باران و لە بیابانەکان تەنیا سەرما بوونی هەیە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە خوا تا کاری نابەجێ نەبینێ، سزای کەسەکان نادا. [1]