خوا کڵاوی بۆ بەڕوو کردووە.
کڵاو: سەرپێچێکی تەنکی گردە دەکرێتە سەر (فەرهەنگی خاڵ) بەروو: مەبەست لە بەری داربەرووە، لە ئێستادا وەک خۆراک دەدرێت بە ماڵات بەڵام لە کاتی گرانی گەورەدا دەکرا بە ئارد و هەزاران کوردی لە قاتوقڕی ڕزگارکردووە، واتە: لە سرووشتدا هەموو شتێک بە جۆرێک پاراستنی ژیانی دەستەبرکراوە. [1]