خوا کە سەریدا، کڵاویش ئەدا.
کڵاو: سەرپێچێکی تەنکی گردە دەکرێتە سەر (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا پیاو و ژن هەردووکیان وەک نەریت کڵاو لەسەردەنێن، پیاوان شەدە و مشکی لەسەردەبەستن و ژنانیش بەشێوەی سەروبەست دەیبەستن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە لە ژیاندا هەموو شتێک پێویستییەکی هەیە.[1]